سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر دۆخی کەرکووک هاتەدەنگ و ڕوونی کردەوە کە کەرکووک پێویستی بە جێبەجێکردنی یاسا و دەستوورە و بە هیچ شێوەیەک پێویستی بە کاری زياترى نایاسایی نییە.
ئەمڕۆ شەممە 02ـی 09ـی 2023 کوردانی کەرکووک لەدژی ئاژاوەگێڕییەکانی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک خۆپێشاندانیان ئەنجام دا و گەنجێکی کورد شەهید بوو و چەندین کەسی دیکە برینداربوون، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: گرتنی ڕێگەی سەرەکيی هەولێر ـ کەرکووک لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا کارێکی نایاسایی بوو، بەداخەوە ئەو کارە نایاساییە تا ئێستا لەلایەن ئیدارەی کەرکووکەوە لانەدراوە، کەرکووک پێویستی بە جێبەجێکردنی یاسا و دەستوورە و بە هیچ شێوەیەک پێویستی بە کاری زياترى نایاسایی نییە.
ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی ئیدارەی شارەکە بە هیچ شێوەیەک کۆتایی بەو کارە نەهێنا کە کاریگەری کردووەتە سەر ژیانی دانيشتووانى شاره‌كه بەگشتی، هاووڵاتييانى کورد لە کەرکووک ئەمڕۆ ناڕەزایييان بەرامبەر ڕێگەبڕین نیشان دا، كه‌چى جێگەی داخە بە توندوتیژی وەڵام درانەوە و گەنجێک شەهید بووه و چەندانی دیکەش بریندارن.
نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی خستەڕوو کە له كاتێكدا به نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه له‌و گرژييه ئه‌منييانه ده‌ڕوانين و به وردى چاودێريى دۆخه‌كه ده‌كه‌ين. به توندى سه‌ركۆنه‌ى ته‌قه‌كردن و ده‌ستڕێژيى چه‌ک به‌رامبه‌ر به خۆپيشانده‌رانى سڤيل ده‌كه‌ين. نانه‌وه‌ى ئاڵۆزى و پشێويى ئه‌منى له كه‌ركووک، هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له پێكه‌وه‌ژيان و ئاسايش و سه‌قامگيرى ده‌كات.
باسی لەوەش کردووە کە لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى ده‌بێ ڕێكارى خێراى پێويست بگرنه به‌ر و ئه‌ركى هێزه ئه‌منييه‌كانه بێ جياوازى پارێزگارى له ئاسايشى هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركووک بكه‌ن و ته‌قه‌که‌ران ڕووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە به‌رپرسياريه‌تيى هه‌موو لايه‌كه ئارامى و سه‌قامگيريى ئه‌منى بپارێزن و ڕێگه نه‌ده‌ن به هيچ پاساوێک دۆخى ئه‌منى له كه‌ركووک و سنوورى پارێزگاكه ئاڵۆز ببێت. هه‌موو لايه‌ک دان به خۆيان‌دا بگرن، ڕێگه‌كان بكرێنه‌وه و ئارامى و ژيانى ئاسايى بۆ هاووڵاتييانى كه‌ركووک بگه‌ڕێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.