Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 06:32

سەرۆکی حکوومەت: سەرکۆنەی شەهیدکردن و بریندارکردنی هاونیشتمانیانی کورد لە کەرکووک دەکەین

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە و سەرکۆنەی شەهیدکردن و بریندارکردنی هاونیشتمانیانی کورد لە کەرکووک دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 02ـی 09ـی 2023 کوردانی کەرکووک لەدژی ئاژاوەگێڕییەکانی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک خۆپێشاندانیان ئەنجام دا و گەنجێکی کورد شەهید بوو و چەندین کەسی دیکە برینداربوون، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەتووندی سەرکۆنەی ئاژاوەکانی دژ بە دیموکراسی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە کەرکووک دەکەین. سەرکۆنەی شەهیدکردن و بریندارکردنی هاونیشتمانیانی کورد دەکەین کە لە لایەن شۆڤینیەکانەوە هێرشیان کراوەتەسەر.

مەسرور بارزانی لە پەیامەکە داوا لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات کە بەپەلە کۆنترۆڵی ئەم بارودۆخە نەخوازراوە بکات و سەروماڵی هاونیشتمانیان و خۆپێشاندەران بپارێزن و چیتر ڕێگە بە کەسانی نابەرپرس نەدات بارودۆخەکە ئاڵۆزتر بکەن.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەش داوە کە "لە هەمانکاتدا داوا لە هاووڵاتییە کوردە ستەملێکراوەکانیشمان لە  کەرکووک دەکەم، دان بە خۆیاندا بگرن و خۆیان لە کاردانەوەی توند بەدوور بگرن. هەروەها داوا لە هاونیشتمانیانی عەرەبی ڕەسەن و تورکمانەکانی خەڵکی کەرکووکیش دەکەم، ڕێگە بە خەڵکێکی نامۆ بە شارەکە نەدەن ئاشتی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان تێک بدەن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.