Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 05:34

لە کەرکووک قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆی لە کەرکووک دا، ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە خۆپێشاندەرێکی کورد بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک شەهید کرا و چەندین کەسی دیکە برینداربوو.

ئەمڕۆ شەممە 02ـی 09ـی 2023 کوردانی کەرکووک لەدژی ئاژاوەگێڕییەکانی چەکدارانی حەشدی شەعبی خۆپێشاندانیان ئەنجام دا، محەمەد شیاع سوودانی لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: فەرمانی کرد قەدەغەی هاتووچۆ لە کەرکووک ڕابگەیەنرێت.

لە خۆپێشاندانەکانی کوردانی کەرکووک، چەکدارانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی عێراق تەقەیان ئاراستەی خۆپێشاندەران کرد.

لە ئاڵۆزییەکاندا، خۆپێشاندەرێکی کورد کە ئاڵای کوردستانی بەرز کردبووەوە بە تەقەی هێزە چەکدارەکان لە کەرکووک شەهید کرا و 14 کەسی دیکە برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.