Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 05:50

لە کەرکووک خۆپێشاندەرێکی کورد بە تەقەی چەکدارانی حەشدی شەعبی شەهید کرا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ لە خۆپێشاندانی کوردانی کەرکووک کەسێک بە تەقەی چەکدارانی حەشدی شەعبی شەهید کرا.

ئەمڕۆ شەممە 02ـی 09ـی 2023 کوردانی کەرکووک خۆپێشاندانیان دژی ئاژاوەگێڕییەکانی  چەکدارانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک ئەنجام دا و لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە تەقەی بەڕووی خۆپێشاندەران کرا.

هەڵۆ جەباری پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کەرکووکەوە خۆپێشاندەرێک کوژرا.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانەوە 14 کەسی دیکە برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.