Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 05:39

هێزێكی فیرقەی 8ی سوپای عێراق هەڵدەكوتنە سەر گوندی تۆپزاوە

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق لە شۆینی ئەنفالكراوانی تۆپزاوە سەربازگە دەكاتەوە.
 ئەمڕۆ هێزێكی فیرقەی 8ی سوپای عێراق هەڵیانكوتاوتە سەر گوندی تۆپزاوە لە كەركوك و لە شۆین ئەنفالكراوەانی ساڵی1987 دەیانەوێت بارەگا دروست بكەن و هێزیان لە ناو گوندەكە جێگیركردووە.
لەوبارەیەوە لە پەیوندییەكی تەلەفۆنیدا سامی غەفور، نوێنەری جوتیارانی گوندی تۆپزاوە بە كوردستان تیڤی راگەیاند:  ئەو هەنگاوی سوپای عێراق جێگای قبووڵكردن نییە و ئێمە وەك دانیشتوانی گوندی تۆپزاوە ئەو هەنگاوەی سوپای عێراق رەتدەكەینەوە .
هەروەها گوتی: ئەو شوێنە سمبولی دەیان هەزار ئەنفالكراوە و قبوڵمان نییە جارێكی دیكە سوپای عێراق بێتە ئەو شوێنە و سەربازگە دروست بكات ،چونكە كاری سوپای عێراق پاراستنی دەرەوەی گوند و شارە ، نەوەك لە ناو ماڵەكاندا خۆی حەشار بدات و بە ئێمەوە خۆیان بپارێزن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.