شاندێكی باڵای ئەمنیی عێراق بەسەرۆكایەتی عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سەرۆك ئەركانی سوپا، فەریقی یەكەم روكن، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی پارێزگاكە، گەیشتە شاری كەركووك.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە فەریقی یەكەم روكن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بە یاوەری ھەریەك لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان، فەریق روكن قەیس خەڵەف محەمداوی و فەرماندەی ھێزە وشكانییەكان، فەریق روكن قاسم محەمەدی، گەیشتووەتە شاری كەركووك.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئامانج لە سەردانی شاندەكەی عێراق بۆ پارێزگای كەركووك، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگاكە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو كە شاندەكە لەسەردانەكەی بۆ كەركووك، ھێزە ئەمنییەكان لە پارێزگاكە بەسەر دەكاتەوە.
ئامانجی سەردانەكەی شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق بۆ كەركووك ئاشكرا كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.