وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردۆتەوە كە داهاتی مانگی ئاب لە فرۆشی نەوتدا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.
بە گوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتەكە، كۆی هەناردەكردن و داهاتی بەدەست هاتوو بۆ مانگی ئاب، كە لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقی "سۆمۆ" دەرچووە، (106) ملیۆن و (122) هەزار و (874) بەرمیلە و داهاتەكەشی (8.846) ملیار دۆلار بووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كۆی ئەو بڕە هەناردەكراوانەی نەوتی خاو بۆ مانگی ئاب لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (105) ملیۆن و (236) هەزار و (963) بەرمیل بووە، هاوكات بڕی هەناردەكراو بۆ ئوردن (464) هەزار و ( 725 بەرمیل بووە، لەكاتێكدا هەناردەكردن لە كێڵگەی گەیارە (421) هەزار و (186) بەرمیل بووە، لەكاتێكدا تێكڕای بڕی هەناردەكراوی ڕۆژانە گەیشتووەتە (3) ملیۆن و (423) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە ، تێكڕای نرخی یەك بەرمیل گەیشتۆتە (83.35) ) دۆلار.
داهاتی نەوتی مانگی رابردووی عێراق زیاتر لە 8 ملیار دۆلار بووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.