Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 05:59

ئەمڕۆ لە سۆران زیاتر لە 58 سواڵکەر دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

تەنیا ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پۆلیس 58 سواڵکەری لە مزگەوت، بازاڕ، کۆڵانەکان و چواڕیانەکاندا دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ هەینی 01ـی 09ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: لە هەڵمەتێکی فراوندا لە چەند شوێنێکی جیاوازدا وەک مزگەوت، بازاڕ، کۆڵان و چواڕیانەکان زیاتر لە 58 کەسی دەرۆزەکەریان دەستگیر کران.

ڕاشیگەیاند: ئەو کەسانەی دەستگیر کران لە پیاو، ئافرەت و منداڵ پێکهاتبوون، لەژێر ناوی جیاجیا دەرۆزەیان دەکرد و ببوونە مایەی بێزارکردنی هاووڵاتییان.

پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر تاوەکو 03ـی 09ـی 2023 بۆ لێکۆڵینەوە ڕاگیراون، ئەوانەشی تەمەنیان لە خوار 14 ساڵ بوو بە پڕکردنەوەی بەڵێننامە ئازاد کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.