Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 06:01

لە کەرکووک چەکدارانی حەشدی شەعبی سووکایەتی بە لۆگۆی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەن

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە 100 پاس بۆ گواستنەوەی زیارەتکارانی ئێرانی دابین کرا، لە کاتی تێپەڕبوونی پاسەکان بە کەرکووک کە لۆگۆی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیان لەسەر بوو، چەکدارانی حەشدی شەعبی سووکایەتییان بە لۆگۆی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ هەینی 01ـی 09ـی 2023 ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا بڵاو بووەوە، کە دەردەکەوێت چەکدارانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک لۆگۆی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەو پاسانەی بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران دابین کراون، لادەبەن و سووکایەتیی پێ دەکەن.

دوێنێ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابینکردنی 100 پاسی بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران لە هەولێرەوە بۆ کەربەلا دا، بەمەبەستی بەشدارییکردنیان لە چلەی ئیمام حوسەین (ع)، ئەمڕۆ هەینی پاسەکان بە 3 هەزار زیارەتکارەوە بەڕێکەوتن بۆ کەرکووک و لەوێشەوە بۆ کەربەلا، بەڵام لە کەرکووکدا لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبی سووکایەتی بە لۆگۆی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرا، کە لەسەر پاسەکان بوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەو چەکدارانە بۆ ماوەی سێ ڕۆژە لەبەردەم بارەگای ژووری ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک و هێزە عێراقییەکان خۆپشاندان دژی گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن و ناڕەزایەتی دەردەبڕن بە ڕادەستکردنەوەی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیمکراتی کوردستان، هەروەها لە چەند پەیامێکیشدا هەڕەشە لە کوردانی دانشتووانی کەرکووک دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.