سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەورە کەریم عێراقی بڵاو کردەوە و هاوخەمی خۆی دەردەبڕێ.
ئەمڕۆ هەینی 01ـی 09ـی 2023 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) ڕایگەیاند: بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری ناسراوی عێراقی، کەریم عێراقیم پێگەیشت.
نێچیرڤان بارزانی هاوخەمی خۆی بە لەدەستدانی ئەو شاعیرە دەربڕیوە و نووسیویەتی، "بۆ ئەو کۆستە پڕ ئازارە هاوسۆز و هاوبەشی خەمەکانی بنەماڵە، خزم و دۆستانیم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها نووسیویەتی، "لە خودای مەزن داواکارم کۆچکردوو بخاتەبەر ڕەحمەتی خۆی، ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.