Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:54

دەنگی تەقینەوە لە شەقامی 60 مەتریی شاری هەولێر بیسترا و هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ دەنگی تەقینەوە لە شەقامی 60 مەتریی پارێزگای هەولێر بیسترا و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، هەروەها تاوەکو ئێستا نازانرێ هۆکارەکەی چییە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 01ـی 09ـی 2023 دەنگی تەقینەوە لە شەقامی 60 مەتریی شاری هەولێر بیسترا، سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر هەواڵەکەی بۆ (کوردستان تیڤی) پشتڕاست کردەوە.

سەرچاوەکە بۆ (کوردستان تیڤی) ئاماژەی بەوە دا کە "تیمەکانی ئاسایشی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن."

ئەوەشی خستەڕوو کە دوای دەرچوونی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، زانیاریی لەبارەی ڕووداوەکەوە بڵاو دەکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.