تا ئێستا به فه‌رمی 8 پارێزگای عێراق پشووی ته‌واوی هه‌فته‌ی داهاتوویان به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ڕاسیمه‌كانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پێشتر هه‌ردوو رۆژی چوارشه‌م و پێنجشه‌می هه‌فته‌ی داهاتووی كردبووه پشوو به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ڕاسیمه‌كان.
جگه له‌و دوو رۆژه‌ی حكوومه‌ت، لای خۆیانه‌وه چه‌ند پارێزگایه‌ك رۆژانی یه‌كشه‌م و دووشه‌م و سێشهمیشیان وه‌ك پشوو ڕاگه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ڕاسیمه‌كانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵی دروست نه‌بێت.
ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه تا ئێستا پشووی ته‌واوه‌تی هه‌فته‌ی داهاتوویان ڕاگه‌یاندووه ژماره‌یان 8 پارێزگایه و بریتین له كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، بابل، به‌سڕه، واسیت، زیقاڕ، موسه‌نا و دیوانییه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.