سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی به لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كرد ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه و پێشوازیكردن له ته‌رمی كه‌ریم عێراقی شاعیری ناوداری عێراقی كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له وڵاتی ئیماڕات كۆچی دوایی كرد.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌هۆی كۆچی دوایی كه‌ریم عێراقی پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكار و سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیرانی عێراق كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌هۆی كۆچی دوایی كه‌ریم عێراقی، ناوه‌ندی رۆشنبیری و شه‌قامی هونه‌ری عێراقی شاعیر و كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌زنی له‌ده‌ست دا كه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر یاده‌وه‌ری هونه‌ری عێراقییه‌كان به‌جێهیشت.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانی به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ش كرد هه‌موو ڕێكار و ئاماده‌كارییه‌ك ئه‌نجام بده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ترمی ئه‌م شاعیره مه‌زنه تا به‌ڕێوڕه‌سمێكی شایسته له‌نێو خاكی عێراق به‌خاك بسپێردرێ.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاعیری ناوداری عێراقی كه‌ریم عۆده كه به كه‌ریم عێراقی ناسراوه له ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ئه‌بووزه‌بی له وڵاتی ئیماڕات به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه كۆچی دوایی كرد.
كه‌ریم عێراقی له ساڵی 1955 له شاری به‌غدا له‌دایكبووه، یه‌كێكه له شاعیره هه‌ره ناوداره‌كانی عێراق و عه‌ره‌بی و جیهانی كه چه‌ندان به‌رهه‌می ناوازه‌ی كراوه‌ته گۆرانی و له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان گوتراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.