وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێشوازی له بڕیاری دادگه‌ی عێراق كرد به سزادانی ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی تاوانباربوون به كوشتنی ستیڤن ترۆل هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی كه له كۆتاییه‌كانی پارساڵ له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا هاتبووه كوشتن.
ماتیۆ میله‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: پێشوازی له بڕیاری دادگه‌ی عێراق ده‌كه‌ین به ده‌ركردنی بڕیاری سزادانی سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه هه‌ڵسابوون به كوشتنی ستیڤن ترۆل له‌نێو شاری به‌غدا.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر پێنج تاوانباره‌كه دانیان به تاوانه‌كه دانابوو و به‌ڵگه‌ی ڕوونیش له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانیان هه‌بوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دۆسییه‌كه ڕه‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تی عێراقی كرابوو و دوێنێ پێنجشه‌میش بڕیاری كۆتاییان به‌سه‌ر سه‌پێنرا كه زیندانیكردنبوو بۆ هه‌تاهه‌تایه.
تاوانه‌كه له تشرینی دووه‌م (مانگی 11)ی ساڵی 2022 له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری به‌غدا هاتبووه ئه‌نجامدان، چه‌ند كه‌سێك به گولـله هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكییان به‌ناوی ستیڤن ترۆیل كوشتبوو.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه، هێزه‌كانی پۆلیس و هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ناوخۆ 5 كه‌سیان ده‌ستگیر كردت و دانیان به تاوانه‌كه دانا، دوای چه‌ند دانیشتنێكی دادگه، دوێنێ پێنجشه‌م دادگای كه‌رخ بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر تاوانباره‌كان ده‌ركرد كه پێكهاتبوون له هاووڵاتییه‌كی ئێرانی و چوار هاووڵاتی عێراقی.
دادگاكه بڕیاری زیندانی تاهه‌تایی به‌سه‌ر هه‌ر پێنج تاوانباره‌كه سه‌پاند.
تاوانباره‌كان له دادگه ئاماژه‌یان به‌وه دابوو كه ئامانجیان له تاوانه‌كه ڕفاندنی ستیڤن ترۆیل بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنیدا بڕێك پاره به‌ده‌ست بێنن، به‌ڵام به‌هه‌ڵه له‌ژێر ده‌ستیان هاتبووه كوشتن.
ئه‌و تاوانباره ئێرانییه‌ی كه له تاوانه‌كه به‌شداری كردبوو، پله‌ی سه‌ربازی نه‌قیبی له سوپای پاسدارانی ئێران هه‌یه و له‌گه‌ڵ تاوانباره‌كانی تر ڕێككه‌وتبوو بۆ ده‌ستكه‌وتنی بڕه پاره‌یه‌ك ئه‌و تاوانه ئه‌نجام بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.