له كاتێكدا كه چه‌ند رۆژێك بوو پله‌كانی گه‌رما له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند پله‌یه‌ك دابه‌زی بوون و كه‌شوهه‌وا كه‌مێك فێنك ببووه‌وه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به ڕۆژانی ڕابردوو كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەیی (1 تــــا 3) پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ش شه‌ممه‌ش، كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌هه‌مانشێوه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما هێشتا به‌رزتر ده‌بنه‌وه به (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هه‌ینی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 43 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 41 پلەى سیلیزى
دهۆک: 42 پلەى سیلیزى
کەرکووك: 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 42 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 43 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى
سۆران: 41 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 44 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.