Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:19

به‌م به‌یانییه‌ ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕووی دا و 2 كه‌س بریندار بوون

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان ئاشكرای كرد كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌نێو شاری كه‌لار ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو گه‌نج به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

ڕووداوه‌كه‌ له‌نێو شاری كه‌لار له‌ نزیك مزگه‌وتی ئه‌ندازیاران ڕوویداوه‌ و تێیدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم ده‌بلیو به‌هۆی خێراییه‌وه‌ كۆنتڕۆلی له‌ده‌ستداوه‌ و خۆی كێشاوه‌ به‌ رۆخی شه‌قامه‌م.

له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ دوو كه‌س بریندار بوون كه‌ شوفێر و سه‌رنشینێك بوون و له‌دایكبووی ساڵی 2000 و 2001 بوون.

هاتوچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ردوو برینداره‌كه‌ ‌گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌دا زیانی گیانی نه‌كه‌وتۆته‌وه‌، به‌ڵام زیانێكی زۆری ماددی به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ و شه‌قام كه‌وت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.