میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێك ده‌گاته وڵاته‌كه‌یان و به‌تایبه‌تیش سه‌ردانی پارێزگای خوزستان ده‌كات.
عه‌لی ئه‌كبه‌ڕ حوسێنی پارێزگاری خوزستان ڕایگه‌یاندووه: هه‌فته‌ی داهاتوو محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئێران و پارێزگاكه‌یان ده‌كات.
سه‌باره‌ت به هۆكاری سه‌ردانه‌كه، عه‌لی ئه‌كبه‌ڕ هیچ زانیارییه‌كی نه‌دركاندووه، به‌ڵام جه‌ختی كردۆته‌وه كه ڕووداوێكی هه‌واڵی گرینگ ده‌بێت بۆ پارێزگای خوزستان و دواتر زانیارییه‌كان له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه به‌فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.
لای خۆیانه‌وه میدیاكانی ئێران باسیان له‌وه كردووه كه ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی دانانی به‌ردی بناغه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و به‌ستانه‌وه‌ی هه‌ردوو پارێزگای به‌سڕه و خوزستانه.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پارساڵیش له كۆتاییه‌كانی مانگی تشرینی دووه‌م سه‌ردانی وڵاتی ئێرانی كردبوو و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران و عه‌لی خامه‌نیی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆببووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.