Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:39

عێراق له‌سه‌ر كوشتنی هاووڵاتییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ سزای به‌سه‌ر 5 تاوانبار سه‌پاند

کوردستان TV
100%

دادگاكانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و 5 تاوانباره‌ ده‌ركرد كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی پارساڵ هه‌ڵسابوون به‌ كوشتنی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌نێو سه‌نته‌ری‌ شاری به‌غدا.

له‌ تشرینی دووه‌م (مانگی 11)ی 2022 له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی شاری به‌غدا، به‌ چه‌ند گولـله‌یه‌ك هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی ستیڤن ترۆیل هاته‌ كوشتن.

دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌، هێزه‌كانی پۆلیس و هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی ناوخۆ 5 كه‌سیان ده‌ستگیركرد و دواتریش دانیان به‌ تاوانه‌كه‌ دانا، دوای چه‌ند دانیشتنێك ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دادگای كه‌رخ بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر تاوانباره‌كان ده‌ركرد كه‌ پێكهاتبوون له‌ هاووڵاتییه‌كی ئێرانی و چوار هاووڵاتی عێراقی.

دادگاكه‌ بڕیاری زیندانی تاهه‌تایی به‌سه‌ر هه‌ر پێنج تاوانباره‌كه‌ سه‌پاند.

تاوانباره‌كان له‌ دادگه‌ دانیان به‌وه‌دانابوو كه‌ ئامانجیان له‌ تاوانه‌كه‌ ڕفاندنی ستیڤن ترۆیل بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنیدا بڕێك پاره‌ به‌ده‌ست بێنن، به‌ڵام به‌هه‌ڵه‌ له‌ژێر‌ ده‌ستیان هاتبووه‌ كوشتن.

ئه‌و تاوانباره‌ ئێرانییه‌ی كه‌ له‌ تاوانه‌كه‌ به‌شداری كردبوو، پله‌ی سه‌ربازی نه‌قیبی له‌ سوپای پاسدارانی ئێران هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ تاوانباره‌كانی تر ڕێككه‌وتبوو بۆ ده‌ستكه‌وتنی بڕه‌ پاره‌یه‌ك ئه‌و تاوانه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.