وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد كه تا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 2 ملیۆن و 250 هه‌زار زیاره‌تكاری بیانی هاتوونه‌ته نێو خاكی عێراق به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مه‌ڕاسیمه‌كانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن.
عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ڕی وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌ردانێكی مه‌یدانی پارێزگای كه‌ربه‌لای كرد.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری ناوخۆ ئاشكرای كرد كه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ وه‌زیر و پارێزگاره‌كان ئه‌نجامداوه بۆ تاوتوێكردنی پلانه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ڕاسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌و پلانه‌ی بۆ زیاره‌تكارانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن داڕێژراوه له سه‌رجه‌م شوێن و ناوچه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن به‌بێ جیاوازی.
له كۆتاییدا عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ڕی وه‌زیری ناوخۆی عێراق جه‌ختی كرده‌وه كه تا ئێستا 2 ملیۆن و 250 هه‌زار زیاره‌تكاری بیانی له ڕێگه‌ی ده‌روازه سنووری و فڕۆكه‌خانه‌كان هاتوونه‌ته نێو خاكی عێراقه‌وه بۆ به‌شداریكردن له مه‌ڕاسیمه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.