د.دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، روونكردنهوهیهكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردهوه.
له روونكردهوهكهدا هاتووه، رۆژی سێشهم 29ی8ی2023، سەرپەرشتی مێزگەردێکمان کرد کە بە هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی رێکخرابوو تایبەت بە نەهێشتنی بازرگانی کردن بە مرۆڤ و تێیدا باسمان لەو کار و چالاکیانە کرد کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی رابردوو لەم بوارە ئەنجامیداون، هەروەها جەختمان لەسەر گرنگیی رۆڵی میدیاکان کردن بۆ بنبڕ کردنی دیاردەی بازرگانی کردن بە مرۆڤ و ئەندامانی جەستە کردەوە بەتایبەتی لە بڵاوکردنەوەی هوشیاری لە کۆمەڵگا.
د.دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیشكردووهتهوه، بەداخەوە ماڵپەڕێک بە ناوی (کێشەی خەڵک) هەوڵیداوە بەشێک لە قسەکانمان بە لاڕێدا ببات، لە میانەی مێزگەردەکە ئەوەمان خستۆتەڕوو کە لەسەر ئاستی عێراق بە گشتی دیاردەی فرۆشتنی ئەندامانی جەستە هەیە و لە حکومەتی هەرێم ئیجرائاتی تایبەت دەگیرێتەر بەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردەیە.
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژهی بهوهشكردووه، لە چوارچێوەی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ له هەرێم لەرووی یاساییەوە بەپێی یاسای ژمارە (٦)ی ساڵی (2018) مامەڵە لەگەڵ ئەو دیاردەیە دەکرێت، بەخشینی ئەندامانی جەستە دوو رەهەندی هەیە یەکیان مرۆییە و بۆ رزگارکردنی ژیانی کەسانی تر بەکار دەهێنرێت ئەویش بەپێی رێنمایی یاسایی و مەرجی تەندروستی لەم رووەوە لیژنەی تایبەتمەند و پسپۆر هەیە کە رێگای پێدەدەن دوای ئەوەی دڵنیا دەبنەوە کە لە هەموو روویەکەوە گونجاوە، بەڵام بەخشینی ئەندامانی جەستە لە عێراق و هەرێم بە مەبەستی بازرگانی بە کارێکی نایاسایی دادەنرێت و رێگا پێدراو نییە.
له كۆتاییدا روونكراوهتهوه، بەگوێرەی زانیارییەکانمان بە هەماهەنگی دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت بەتایبەتی لایەنی ئەمنی و تەندروستییەوە توانراوە کۆنترۆڵێکی تەواوی ئەو بوارە بکرێت و چەندین کەس دەستگیرکراون کە ئەم کارەیان بۆ مەرامی بازرگانی ئەنجام داوە و رێوشوێنی یاسایی توندیان بەرامبەر گیراوەتە بەر، ئەم رێوشوێنانەش گشت دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بە هاووڵاتیان، ئاوارە، پەنابەر و هاووڵاتیانی بیانی کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.