Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:21

جموجۆڵی نائاسایی هێزەكانی ئەمەریكا لەسەر سنووری عێراق و سوریا چی لەپشتەوەیە؟

کوردستان TV
100%

بە گوتەی دانیشتوانی ناوچەكە،جوڵەیەكی نائاسایی فڕۆكە بارهەڵگرەكانی ئەمریكا لە بنكەی عەین ئەسەدی عێراقی لە قەزای بەغداد-ی سەر بە پارێزگای ئەنبار هەیە. 
بەگوێرەی زانیارییە هەواڵییەكانیش، هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا كە لە بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق جێگیركراون، بەنیازن سنوورە دوور و درێژەكەی نێوان عێراق و سووریا دابخەن ،هەروەها سوپای ئەمریكا كاروانی نوێی بارهەڵگری سەربازی دەنێرێت كە چەك لە عێراقەوە بۆ پارێزگای حەسەكە لە سوریا دەگوازنەوە.
ڕاپۆرتەكان دەشڵێن، هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەی تەنەفی سوریا جێگیركراون و چەندین كاروانی كەرەستەی سەربازی لە بنكەی عەین ئەسەدەوە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەیەكی نهێنی لە ناوچەكەدا وەرگرتووە.
لەوبارەیەوە پات ڕایدەر، وتەبێژی پنتاگۆن دەڵێت: هیچ گۆڕانكارییەكی بەرچاو لە دۆخی ئەو هێزانەدا نەبووە كە بەردەوامن لە ئەركی شكستی داعش لە سوریا، هەندێك ڕاپۆرتی نادروستیش لە ناوچەكەدا ئاماژە بەوە دەكەن كە هێزەكانی ئەمریكا بە جۆرێك لە جۆرەكانن بەشدارە لە پاراستنی سنووری نێوان عێراق و سوریا، ئەمە ڕاست نییە و پاراستنی سنوورەكان ئەركی حكومەتی عێراقە .
هەروەها ماتیۆ مەكفارلین، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا و عێراق گوتی: ئەوە تەنها دەنگۆیە.
هاوكات جارێد زوبا، نووسەری ئەمریكی، جەخت لەوە دەكاتەوە كە پنتاگۆن لە نزیكەوە چاودێری زیادبوونی هاوكارییەكانی ئێران و ڕووسیا لە سوریا دەكات ، بە تایبەتی لە ناوچەی سنووری عێراق و سوریا .
هەروەها جۆیل ڕەیبورن، نێردەی تایبەتی پێشووی ئەمریكا لە سوریا هیوادارە ئەو هەنگاوە سەربازییانەی ئەمریكا ڕاست بن، بەڵام بە گوتەی ئەوە تەنها دەنگۆیە. پێویستە واشنتۆن ڕژێمی سوریا و میلیشیاكانی ئێران ڕابگرێت، بەڵام ئەمە لە ئێستادا ڕوونادات و دەنگۆی نادروستن.

هاوكات جۆناسان لۆرد، بەڕێوەبەری پرۆگرامی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەنتەری ئاسایشی نوێی ئەمریكا لەگەڵ بۆچوونەكەی ڕایبورن هاوڕایە كە ئەمانە تەنها دەنگۆی نادروستن، هەروەها دەڵێت: هیچ گۆڕانكارییەك لە پێگەی سەربازی ئەمریكادا نییە، هەموو ساڵێك فەرماندە سەربازییەكان بۆ ئەركی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دەگۆڕدرێن.
سەرچاوە/ حورە

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.