Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 21:26

لە رۆژی جیهانی بێسەروشوێنبووان وۆرکشۆپێک رێکخرا

کوردستان TV
100%

لە رۆژی جیهانی بێسەروشوێنبووان وۆرکشۆپێک رێکخرا، گفتوگۆ لەبارەی ڕێکارە یاساییەکان و داتا و کارەکانی رێکخراوەکان و هەڵسەنگاندنی کارەکانی حکوومەت کرا،هەروها نوێنەری قوربانییەکان گوتاریان هەبوو و داواکاریان لە هەردوو حکوومەت هەبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی 08ـی 2023 لە ڕۆژی جیهانی بێسەروشوێنبووان وۆرکشۆپێک ڕێکخرا و نوێنەری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و لایەنە پەیوەندارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی و کەسوکاری قوربانییان و بێسەروشوێنبووان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕێکخراوەکانی تایبەت لەم بوارە تیایدا بەشداربوون. شاندی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێکهاتبوو لە  بەڕێزان بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەت و کەریم کاوە رایەتی بەڕێوەبەری گشتی سۆران و هێمن مام رەش لە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی وەزارەت بەشداربوون لە وۆرکشۆپەکە کە لەلایەن ڕێکخروای نێودەوڵەتی بێ سەروشوێن بووان لە عێراق رێکخرابوو.

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان لەبارەی وۆرکشۆپەکە ڕایگەیاند: لە وۆرکشۆپەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی ڕێکارە یاساییەکان و داتا و کارەکانی رێکخراوەکان و هەڵسەنگاندنی کارەکانی حکوومەت کرا، هەروها نوێنەری قوربانییەکان وتاریان هەبوو و داواکاریان لە هەردوو حکوومەت هەبوو.

ڕاشیگەیاند: دواتر گوتاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەلایەن بەرێز بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەت پێشکەش کرا و لە میانەی ووتارەکەیدا تیشکی خستە سەر یاسایەکانی تایبەتمەند بە کاروباری ونبووان لە هەرێمی کوردستان کە تایبەتە بە ونبووانی کۆمەڵکوژیەکانی هەرێمی کوردستان و یاسای ژمارە 9ـی ماف وئیمتیازاتەکانی کەی و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە تیایدا باس لە قوربانییانی ئەنفالکراوان و ئەوانەی شوێنبزر بوونە دەکات و باسی لە پۆلێنی ونبوان کرد لە هەرێمی کوردستان، کە دابەش دەبێت بەسەر بێسەروشوێنبووانی کۆمەڵکوژییەکان لە عێراق کە پشکی شێر بە بەر کورد کەوتووە، هەروەها ئەوانەی لە جەنگەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ململانێ چەکدارییەکانی دیکەی هەرێمی و قوربانیانی تیرۆر و  شەڕی داعش و هاوپەیمانی دژی داعش کە تیایدا هەتا ئێستا چەندان کەس بێسەروشوێنن.

ئەوەشی خستەڕوو کە ڕۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵسەنگێنرا و  ئاماژە بە یاسایە بەرکارەکان و کەلێنەکانیان کرا، هەروەها باس لە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی لێژنە تایبەتمەندەکان و لایەنە پەیوەندارەکان و کارەکانیان گفتۆگو کرا، لە کۆتاییدا چەندین ڕاسپاردە و پێشنیار پەسند کران بۆ بەدواداچوونی زیاتری پێشخستن، ڕێکخستنی داتا و زانیارییەکان ڕێکارەکانیان لە ڕووی یاسایی، زانستی و نێودەوڵەتی لە ئاستی هەردوو حکوومەت بۆ ئاسانکاری و خزمەتی کەسوکاری قوربانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.