Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 09:00

ڕاگەیەنراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی سەر کۆرمۆر

کوردستان TV
100%

ئەمشەو هێرشکرایەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ، وەزیری سامانە سروشتییەكان دوای هێرشەکە ڕاستەوخۆ هاتەسەر هێڵ بەدواداچوونی دۆخەکە دەکات.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: كاتژمێر 9:30 ئەمشەو چوارشەممە 30ـی 08ـی 2023 بە چەند مووشەکێک هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازیی کۆرمۆڕ.

ڕاشیگەیاند: خۆشبەختانە هێرشە مووشەكییەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێنەكەوتووەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش دراوە کە کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان (بە وەكالەت) ڕاستەوخۆ لەگەڵ بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و تیمی وەزارەت و لایەنە ئەمنییەكان لەسەر هێڵە و بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز بەدواداچوونی دۆخەکە دەکات تاوەکو کاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی گاز و کارەبا نەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.