Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 08:03

هاوەنێک ئاراستەی کێڵگەی گازی کۆرمۆر کرا

کوردستان TV
100%

هاوەنێک ئاراستەی کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ کرا و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

سەرچاوەیەک بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: کاتژمێر 09:35 خولەکی ئەمشەو چوارشەممە 30ـی 08ـی 2023 هاوەنێک ئاراستەی کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ کراوە.

ئاماژەی بەوەش دا کە "هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەکەوتووەتەوە لە ئەنجامی هێرشەکەدا."

سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد کە "تاوەکو ئێستا نازانرێ شوێنی ئاراستەکردنی هاوەنەکە کوێ بووە و دیاری نەکراوە."

 

ئیبراهیم حاجی ڕەفعەت - چەمچەماڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.