Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 19:27

له‌ قاهیڕه‌ ڕێوڕه‌سمێك بۆ یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان TV
100%

بەبۆنەی 77هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی قاهیرە بەم بۆنە و هه‌روه‌ها ساڵیادی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک ئێوارە ئاهەنگێکی بە ئامادەبوونی باڵویزی عێراقی فیدراڵ لە وڵاتی میسر دکتۆر ئەحمەد دلێمی و کونسولی عێراقی دکتۆر حازم و ستافی باڵوێزخانە و چەندین کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی و راگەیاندکار و رۆژنامە نووس ساز کرد.

باڵوێزی عێراقی فیدراڵ لە وتەکەی وێرای پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک و سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیران و مەکتەب سیاسی، ئاماژەی بە رۆڵی پارتی کرد لە پشتگیری دیموکراسی لە عێراق و بەرنگاری تیرۆر و لەم پێناوە رۆڵەکانی شەهیدیان داوە و بە پەرۆشەوە پشتگیری لە سەقامگیری عێراق کردووە.

دکتۆر محەمەد ئەبوو کەلەل بەرپرسی پەیوەندییەکانی عەرەبی رەوتی حیکمە باسی لە گرنگی پارتی کرد لە پشتگیری پرۆسەی سیاسی و ئارامی لە عێراقدا، هەروەها ئاماژەی بە رۆڵی پارتی و سەرکردایەتییەکەی کرد لەپێناو بەرژەوەندی سەرجەم عێراقییەکان.

دواتر شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان، سوپاسی کردن بۆ بەشداریکردنیان لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، هەروەها ئاماژەی بە پێویستی و گرنگی پارتی کرد لە ساتەوەختێکدا کە میلـلەتی کورد پێویستی بە پارتێکی سیاسی بۆ دابینکردنی مافەکانی نەتەوەی، هەر لەو روانگەیەشەوە پارتی بە ڕابەرایەتی باوکی رۆحی کورد جەنابی مەلا مستەفا بارزانی نەمر دامەزرا، و باوەڕی بە بونیادنانی دوڵەتی دیموکراسی هەیە بۆیە دروشمی دیموکراسی بۆ عێراق هەڵبژارد.

لە درێژەی ئاخافتنەکەی ئەوەی روونکرده‌وە کەوا پارتی لەسەر هەمان رێباز و دیدو بۆچوونی جەنابی سەرۆک بارزانی خەبات دەکات بۆ جەسپاندنی ئاشتی و پێکەوە ژیان و تەبایی، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی پارتی کرد لەگەڵ وڵاتان و حزب و لایەکانی ناوخۆی و هەرێمی و نێودەوڵەتی.

ئەمە بۆ جاری دووه‌مە تێپێکی میوزیك لە کوردستان ئامادە بێت بۆ ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کە هونەرمەندان کەریم گوڵانی و فەخرەدین هەولێری بە دەنگە بەسۆزه‌كه‌یان و به‌ میوزیك ئامادەبووانیان هێنابووە جۆش و خرۆش، دواتریش هونەرمەندی میسری ئەحمەد جوهر بە دەنگە بەسۆزەکەی ئاهەنگەکەی زیاتر ڕازاندەوە بە پێشکەشکردنی چەند گۆرانییەکی میسری و ئاهەنگەکە بووە جێگای رەزامەندی و پێزانینی ئامادە بووان.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.