شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری هه‌رێمی كورستان به‌تایبه‌ت له سه‌نته‌ر و ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانی باران ببارێته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له سه‌نته‌ر و ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و ڕاپه‌ڕین باران به‌ڕێژه‌ی جیاواز باری بوو.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: لە کاتی ئێستادا ناجێگیری کەشوھەوا لە ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان بەردەوامی ھەیە ھەر لە چالاکبوونی ھەورەبروسکە و بارانبارین لە ناوچەی جیاجیای سنووری پارێزگای هه‌ولێر و دھۆک و ئیدارەی راپەرین بەگشتی تا کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامی دەبێت و دواتر سات بۆ سات دۆخەکە سەقامگیر دەبێتەوە.
ڕاشیگه‌یاند: ئەگەر ھەیە لەم چەند کاتژمێرەی داھاتوودا لە ھەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری شار ھەور چڕببێتەوە و باران ببارێت.
ئاراس جه‌بار سەبارەت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبەی پێنجشەم ڕایگه‌یاند: بە گشتی ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و کاتەکانی پاشنیوەرۆ پەڵە ھەوری دەبێت، هه‌روه‌ها پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ چوارشه‌م 3 بۆ 4 پلە بەرزدەبێتەوە و خێرای با لەسەرخۆ دەبێت و ئاراستەكه‌شی باکوری رۆژھەڵات ده‌بێت .
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی هه‌روه‌ها پێشبینی كرد پلەكانی گەرمای پێشبینیکراوی سبه‌ی پێنجشه‌م به‌مشێوه‌ی خواره‌وه بێت:-
ھەولێر 39 پلە
سلێمانی 37 پلە
دھۆک 38 پلە
کەرکووک 40 پلە
ھەڵەبجە 37 پلە
گەرمیان 42 پلە
راپەرین 38 پلە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.