لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە.
ئهمڕۆ چوارشهم 30ی8ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی لەسنوری گەڕەكی هەواری شار لەشاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بەدەم دەنگی تەقەكەوە ڕۆشتن و توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتباران تەقەیان پێكردبوو.
پۆلیس ئاماژه بهوهشدهكات،لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران ( ع،یـ، ع - ف، ف، ف ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
دوو تۆمەتبار دەستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.