Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 08:46

كودەتایەكی سەربازی لەم وڵاتە روویدا 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای گابۆن، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و دەستوور و دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ڕاگەیاندنی ئەوەی كە عەلی بۆنگۆی سەرۆك كۆمار ،خولی سێیەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی بردۆتەوە.
ئەفسەرانی باڵای سوپای گابۆن لە كەناڵی گابۆن 24 دەركەوتن و دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتیان ڕاگەیاند.
ئەو ئەفسەرانە ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەوان نوێنەرایەتی هەموو هێزە ئەمنییەكان و بەرگرییەكانی گابۆن دەكەن و هەڵبژاردنە گشتییەكانی ئەم دواییە باوەڕپێكراو نەبوون و ئەنجامەكانیان نادروست بووە.
هەروەها داخستنی سنوورەكانی وڵات تا ئاگاداركردنەوەی زیاتر و هەڵوەشاندنەوەی دامودەزگاكانی دەوڵەتیان ڕاگەیاند.
شایانی باسە  عەلی بۆنگۆ-ی تەمەن 64 ساڵ، دوای كۆچی دوایی باوكی لەساڵی 2009، ماوەی 14 ساڵە سەرۆكی وڵاتەكەیە، عومەر بۆنگۆ ئۆندیمبای باوكیشی زیاتر لە 41 ساڵ حوكمڕانی وڵاتەكەی كرد.
دوا بەدوای راگەیاندنی كۆدەتاكە-ش جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا، ڕایگەیاند، وەزیرانی بەرگریی یەكێتییەكە بارودۆخی گابۆن تاوتوێ دەكەن و ئەگەر كودەتایەك لەوێ پشتڕاست بكرێتەوە، ئەمە دەبێتە هۆی نائارامی زیاتر لە ناوچەكەدا.
هەروەها  ئەلیزابێس بۆرن، سەرۆكوەزیرانی فەرەنسا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی گابۆن دەكات.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.