Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 15:24

لە هەولێر و بەغدا نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەكانی كیفاح و حورییە لە بەغدا، نرخی 100 دۆلار بە 153 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا دوێنێ سێشەممە نرخەكەی 153 هەزار و 700 دینار بووە.
هەروەها نرخی فرۆشتنی 100دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا گەیشتە 154 هەزار دیناری عێراقی، لەكاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 152 هەزار دینار.
لەهەولێریش نرخی دۆلار دابەزینی تۆماركرد، بەوپێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 153 هەزار و 650 دینار.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.