Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 14:35

هاتوچۆی هەولێر: لەبەرواری9/1 دەست بە تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2024 دەكرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 30-8-2023  لە راگەیەنراوێكدا سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێران و كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەكاتەوە كە بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی ساڵی نوێ لەبەرواری9/1بۆ هەموو ساڵێك دەستپێدەكات .
 هەروەها دەڵێت: هەرهاووڵاتییەك ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2024ی كڕیبێت، دەتوانێت لە9/1ەوە دەست بە تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكەی بكات.
دەشڵێت: ئەوانەی ئەو ماوەیەی كە ئۆتۆمبێلەكەیان لە لابووە  بەبێ تۆمار،  ئەگەر لە60ڕۆژیش ڕەتیكردبێت بۆیان بە سزای دواكەوتن ئەژمارناكرێت، بە مەرجێك  ڕۆژی تۆماركردنەكەی نەگاتە كۆتایی مانگی9، بە پێچەوانەوە ئەو ماوەی پێشتریش كەلەلای بووە بەبێ تۆمار بەسزای دواكەوتن ئەژمار دەكرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.