شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا سەردانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی کرد.
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە دبلۆماسییەکان لە نێوان دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوزدستان و وڵاتی کەنەدا،شاندێکی پەرلەمانتارانی کەنەدا، ناسراو بە دۆستان کورد(کۆکۆس)ی پەرلەمانی، سەردانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەیان کرد و لەلایەن عبدالخالق بابیری، بریکاری وەزارەت و فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەوە پێشوازییان لێکرا.
وهزارهت ئاماژهی بهوهشكردووه، لە دیدارێکدا کە جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەت ئامادەیبوون، تاوتوێی هەماهەنگی حکومەتی کەنەدا و هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کرا. شاندی پەرلەمانتارانی کەنەدا جەختیان لەسەر پابەندبوونی کەنەدا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کردەوە.
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی وهزارهتی پێشمهرگهدا هاتووه، هاوکات شاندی پەرلەمانی کەنەدا ئاماژەیان بەوەدا کە ئامانج لەسەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان کۆمەلێک بوار لەخۆ دەگرێت، هەر لە ئاڵوگۆڕی ئەمنییەوە تا ئاڵوگۆڕی کلتووری و پەروەردەیی دەگرێتەوە.
وهزارهتی پێشمهرگه راشیدهگهێنێت، لە تەوەرێکی دیکەدا شاندەکە، ئاماژەیان بەوەدا، کە لەبواری ئاسایشدا ئامانجی سەردانەکە ئاسانکارییە بۆ گفتوگۆی ستراتیژی سەبارەت بە سەقامگیری ناوچەکە و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو چارەسەرکردنی ململانێکان، بەمەش توانای هەردوو وڵات بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکان بەرزدەکاتەوە.
ههروهها راگهیاندراوه، شاندی پەرلەمانی کەنەدا ئاماژەشیان بەوەدا کە دەیانەوێت لەدەرەوەی نیگەرانییە ئەمنیەکان پەیوەندییە بازرگانیە قوڵەکان دروست بکەن و دەرگاکان بۆ زیادکردنی هاوکاری ئابووری و وەبەرهێنان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەنەوە.
له كۆتاییدا راگهیاندراوه، بریکاری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سوپاسی پاڵپشتیەکانی وڵاتی کەنەدای کرد بۆ هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە رووی لۆجستی و ڕاوێژکارییەوە، هەماهەنگی ئەو وڵاتەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەشەری دژی داعش بەرزنرخاند و راشیگەیاند: ''وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دەیەوێت ئاستی هاوکارییەکانی کەنەدا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرز بکرێتەوە.''
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.