هاووڵاتییه‌ك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌تۆمه‌تی زیان گه‌یاندن برین و تەختکردنی زەوی و زیان گەیاندن بە ژمارەیەک نەمام و داری سروشتی ده‌ستگیركرا.
ئه‌مرۆ چوارشه‌م 30ی8ی2023، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشت کە هاووڵاتیەك لە سنوری گوندی ( شێخەڵمارێن )ی سەر بە ناحیەی زەلان هەستاوە بڕین و تەختکردنی زەوی و زیان گەیاندن بە ژمارەیەک نەمام و داری سروشتی ، مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ رۆیشتنە سەر شوێنەکە و پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون توانیان کەسی سەرپێچیکار بدۆزنەوە و بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کرا .
هاووڵاتییه‌ك به‌تۆمه‌تی زیان گەیاندن بە ژمارەیەک نەمام و داری سروشتی ده‌ستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.