Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 00:56

سبه‌ی بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێ تا 7 ملم باران ببارێت

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند كه‌ پێشبینی ده‌كرێ به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌م له‌ چه‌ند ناوچه‌كی هه‌رێمی كوردستان بارانبارین ده‌ست پێ بكات و تا ڕێژه‌ی 7 ملم باران ببارێت.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: بەھۆی کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیه‌ی لەسەر ناوچەکەیە و ھەوایەکی فێنکی ھێناوه‌، پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ سێشه‌م بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزی و هه‌روه‌ها بارانیش لە ھەندێ ناوچەی شاخاوی پارێزگای دھۆک و سنووری زاخۆ باری.

ڕاشیگه‌یاند: بەھۆی ھاتنی ھەوری زیاتر لە رۆژئاواوە، لە کاتەکانی بەرەبەیانی سبەی چوارشەم ئەگەری نمەبارانی کەم دەبێت بەتایبەت لە ھەندێ ناوچەی سنووری پارێزگای دھۆک و مووسڵ و ھەولێر.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە کاتەکانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارەی سبەی چوارشه‌م ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبروسکە و بارانی مامناوەند لەسەر زۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر دەبێت بە ڕێژەی 2 تا 7 ملم.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ڕه‌نگه‌ لە ھەمان ماوەدا کەمێک باران بگاتە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی باکوری پارێزگای سلێمانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.