Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:48

سبه‌ی ڕێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر داده‌خرێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداری هاووڵاتییان و شوفێرانی كرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ی چواشه‌م به‌شێكی ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر – خه‌بات داده‌خرێت.

هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كدا ده‌ڵێت: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا سبه‌ی چوارشه‌م رێکەوتی 2023/8/30 ڕێگه‌ی سەرەکی هەولێر - خەبات سایدی هاتن بەرەو ناوشار لە کانی قڕژاڵه‌وه‌ تاکو عەلوەی هەولێر دادەخرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ داخستنه‌كه‌ كاتییه‌ و له‌ كاتژمێر 8ی به‌یانییه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و هۆكاره‌كه‌شی به‌هۆی کاری نۆژەنکردنەوەی ڕێگه‌كه‌یه‌.

هاتوچۆی هه‌ولێر داواشی له‌ هاووڵاتییان و شوفێران كرد لە ماوەی داخستنەکە، ڕێگه‌ی چوون بۆ خەبات دەکرێت بە دووسایدی هاتن و چوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.