Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 21:28

زۆربه‌ی كه‌بابخانه‌كانی رانیه‌ ئاگاداركرانه‌وه

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م زۆربه‌ی كه‌بابخانه‌كانی ڕانیه‌ له‌لایه‌ن قایمقامییه‌ته‌وه‌ پسوولی ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ كرا، هۆكاره‌كه‌شی بۆ به‌كارهێنانی خۆی بێ یۆد بوو.

‌ئه‌مڕۆ سێشه‌م لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی قەزای ڕانیە سەردانی سەرجەم کبابخانەکانی ڕانیەیان کرد بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ وەزن و نرخ و مەرجه‌ تەندروستییه‌كان.

قایمقامییەتی ڕانیە ئاشكرای كرد كه‌ جگه‌ له‌ یه‌ك كه‌بابخانه‌، سه‌رجه‌م كه‌بابخانه‌كانی تری ڕانیه‌ پسوولی ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ كرا به‌هۆی به‌كارهێنانی خوێی بێ یۆد.

یۆد یەکێکە لە کانزا پێویستییەکانی لەشی مرۆڤ کە بە گشتی لە خواردنە دەریایی و ڕووەک بوونی ھەیە و ڕۆڵی سەرەکی ھەیە لە دروستبوونی ھۆڕمۆنی غودە لەلایەن ڕژێنی ده‌ره‌قییه‌وه‌، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی لە 33٪‏ دانیشتووانی گۆی زەوی مەترسی کەمی یۆدیان هه‌یه‌ به‌تایبه‌تیش ئافره‌تانی دووگیان و شیرده‌ر.

هه‌موو مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو ڕۆژانە پێویستی 150 مایکرۆگرام یۆد هه‌یه‌، بەڵام ئەو بڕە بۆ ژنانی دووگیان و شیردەر زیاتر و له‌نێوان 220 تا 290 ماكرۆگرام هه‌یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.