Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 00:58

وەزیری دارایی: عێراق پابەندی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نەبووە

کوردستان TV
100%

وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان لەگەڵ چارەسەری کێشەکانە لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور، بەڵام عێراق پابەندی ڕێککەوتنەکان نەبووە.

ڕۆژی سێ شەممە 29ـی 08ـی 2023 ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا کرد کە پێکهاتبوون لە نوێنەرانی پارتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە دیدارەکەدا ئاوات جەناب ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی لەبارە بۆ کۆمپانیا بیانییەکان تاوەکو وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتیاریدا بکەن، ئامادەیی و پشتیوانی وەزارەتەکەی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەک لەمڕووەوە دەربڕی و ڕونیشی کردەوە کە یاسای وەبەرهێنان کارئاسانی تەواوی کردووە لەمبارەیەوە، هەر لە دابینکردنی زەوی تاوەکو لێخۆشبوون لە باج و گومرگ. 

وەزیری دارایی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداد ڕونی کردەوە "سیاسەتی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سفرکردنەوەی کێشەکان بووە لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور لەو چوارچێوەیەشدا چەندین ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکوومەتی عێراق ئەنجام داوە، بەڵام دواتر بەهۆی پابەند نەبوونی حکوومەتی عێراقەوە ڕێککەوتنەکان جێبەجێ نەکراون.

ئاوات جەناب هەروەها گوتی: ئەگەر یاسای بودجەی عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بەشێکی زۆر لە کێشەکانی چارەسەر بکات.

وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەش دا کە چەندین هەوڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەئارادایە بۆ چارەسەری کێشەکان و داوای لە شاندی پەرلەمانی کەنەداش کرد ڕۆڵی خۆیان لەمبارەیەوە ببینن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.