دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوو به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له‌دوای شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه داگیركرابوون، راده‌ستی پارتی كرانه‌وه، حه‌شدی شه‌عبی و عه‌ره‌بی هاورده رێگه‌ی كه‌ركووك - هه‌ولێریان داخست و رێگری ده‌كه‌ن له گه‌ڕانه‌وه و راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی له كه‌ركووك. دادگای فیدراڵی بڕیاری ناده‌ستووریبوونی ژماره‌یه‌ك مادده و بڕگه‌ی یاسای ژماره‌ی چواری ساڵی دووهه‌زار و بیست و سێی ده‌ركرد كه تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنه‌كان و خاڵی شەشەم، بڕگەی دووەم، ماددەی سیی و حه‌وت بە نادەستووری داده‌نێت کە تایبەتە بە سزادانی ئەو کەسانەی رێگری دەکەن لە کردنەوەی بارەگا یان چالاکی لایەنە سیاسییە رێگەپێداوەکان.
هه‌روه‌ها مادده‌ی چوارده‌ی یاساكه‌ش به نایاسایی داده‌نێت، كه ده‌ڵێت، هه‌ركه‌س و لایه‌نێك رێگری له حزبه سیاسییه‌كان بكات له كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانیان و رێگه نه‌دات حزبه‌كان موماره‌سه‌ی چالاكییه هه‌ڵبژاردنه‌كانیان بكه‌ن، سزای زیندانیكردنی به‌لایه‌نی كه‌م بۆ ماوه‌ی ساڵێكی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
دادگای فیدراڵی به‌م بڕیاره‌ی، هه‌موو سزاكان بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه لاده‌بات، كه رێگری له حزبه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان چالاكی سیاسی بكه‌ن و ره‌وایه‌تیش به‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌دات، كه به ویستی خۆیان هه‌ڕه‌شه له حزبه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن.
دادگه‌ی فیدڕاڵی له دژی كورد له كه‌ركوك بڕیارێك ده‌رده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.