لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە حەفارەیەكی دزیبوو .
ئهمڕۆ سێشهم 29ی8ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه،دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كەحەفارەكەی لێدزراوە ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت ، دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو حەفارەیەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.
پۆلیس ئاماژه بهوهشدهكات، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ب،ع لەدایكبووی 1993 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەدەوامن .
تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە حەفارەیەكی دزیبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.