بوومهلهرزهیهكی بههێز به گوڕی 7.1 پلهی رێختهر له ئیندهنووسیا روویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی كه له میدیای وڵاتی ئیندهنووسیا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7،1 پلە بە پێوەری ڕێختەر، كاتژمێر 3:55ی بهرهبهیانی ڕۆژی دووشەممە 28ی8ی2023، لە کەناراوەکانی دەریای بالی لە ئەندەنوسیا ڕوویدا.
بوومەلەرزەکە لە سەرانسەری دهریای بالی و هەروەها لە دوورگەکانی دراوسێی لۆمبۆک و سومباوا هەستی پێکراوە. دانیشتوانی شاری بالی دەڵێن، دوای ئهم بومهلهرزهیه بومهلهرزهیهكی دیكه كه "درێژتر و بەهێزتر"بووه روویدا.
ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا له بارهی رووداوهكه ڕایگەیاندووه، بومەلەرزەکە لە قوڵایی نزیکەی 515 کم، ڕوویداوە.
ئاردیلا یۆلیاسیترا، تەمەن 31 ساڵ، دەڵێت: "کاتێک بوومەلەرزەی یەکەم ڕوویدا، هاوسەرەکەم لە خەو هەڵساند، دوای ماوەیەکی کەم لە ڕوودانی بوومەلەرزەی دووەم، یەکسەر منداڵەکانمان بردە دەرەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەی یەکەم وای لێکردم وەک ئەوەی لە بەلەمێکدا بم لەرزین و دووەم بوومەلەرزەش ماڵەکەمی ههژاند.
ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا رایگهیاند، دوو بوومەلەرزەی دیكه، دوای بوومەلەرزەکە بە گوڕی 5.4 و 5.6 تۆمارکراوه.
دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا ڕەتیانکردەوە تسۆنامی ڕووبدات و ئاماژەیان بەوەدا کە هیچ زیانێکی دەستبەجێ نەبووە.
دەزگای کەمکردنەوەی کارەساتەکان لە بالی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "تیمەکانمان هەڵسەنگاندن ئەنجامدەدەن، چونکە هێشتا ڕاپۆرت لە خەڵک کۆدەکەنەوە".
ئەندەنوسیا بەهۆی هەڵکەوتەی لەسەر "ئەڵقەی ئاگر"، ناوچەیەکه کە بوومەلەرزە و گڕکانەکان لە دەوروبەری حەوزی زەریای هێمن چالاکن، زۆرجار تووشی بوومەلەرزە دەبن.
لە مانگی نۆڤەمبەردا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە لە پارێزگای جاڤای ڕۆژئاوای چڕ دانیشتووانی گرتەوە و بەهۆیەوە 602 کەس گیانیان لەدەستدا.
لە 26ی کانوونی دووەمی 2004 بوومەلەرزەیەکی گەورە لە کەناری دورگەی سوماترا لە ئەندەنوسیا لە زەریای هیندیدا تسونامی دروستکرد و زیاتر لە 230 هەزار کەس لە وڵاتانی وەک سریلانکا، هیندستان و تایلەند گیانیان لەدەستدا.
بوومهلهرزهیهكی بههێز به گوڕی 7.1 پلهی رێختهر ئیندهنووسیای ههژاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.