کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مرۆ سێشه‌م 29ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم په‌ڵه هه‌ورده‌بێت، ناوچه شاخاوییه‌كانیش نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌مێك پروشكه باران له ناوچه‌ی باكووری رۆژئاوا.
كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پله‌كانی نزم ده‌بێته‌وه به 1 تا 3 پله به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ دووشه‌م.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه، سبه‌ی چوارشه‌م 30ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم په‌ڵه هه‌ور بۆ نیمچه هه‌ورده‌بێت، ئه‌گه‌ری نمه بارانێكی كه‌میش هه‌یه له‌ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵات.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك نزم ده‌بێته‌وه به به‌راورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 36 پلەى سیلیزى
دهۆک: 36 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 41 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 39 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 38 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى
سۆران: 36 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 42 پلەى سیلیزى.
كه‌شناسی هه‌رێم: ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.