وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایه‌گه‌یاند كه لە ڕێگەی پێوەری زیرەک و پریپەید کارئاسانی زياتر بۆ هاووڵاتییان دەکرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: كامیل قه‌زار بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با و سەرۆکی لیژنەی پێوەری زیرەک بۆ دابینکردنی کارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتییان لە سێکتەری کارەبا، بە یاوەری بەختیار قاسم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای هەولێر لەگەڵ هەر یەک لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی کارەبای هەولێر و نوێنه‌رانی لیژنه‌ی باڵای پێوه‌ری زیره‌ك کۆبووەوە.
ڕاشیگه‌یاند: لە کۆبوونەوەکەدا وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی پێوەری زیرەک و پریپەید و راهێنانی ستاف و دابینکردنی پێداویستییەکانیان خرانەڕوو.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه له ساڵی 2019وه تا ئێستا زیاتر له ملیۆنێك و 300 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان به‌ستراوه كه ده‌كاته كۆی گشتی ڕێژه‌ی 92%ی هاوبه‌شان له هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.