Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 12:19

خه‌مڵاندنی باجی خانووبه‌ره‌ و زه‌وی ده‌بێته‌ سیسته‌می دیجیتاڵی

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن هیوا ئەفەندی سەرۆکی فەرمانگە و ستافی فەرمانگە پێشوازی لێ کرا.

لە دیدارێکدا وەزیری دارایی ستایشی کارەکانی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری کرد و ڕایگەیاند كه‌ لەم کابینەیە هەنگاوی گرینگ بۆ بە ئەلکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانی دامودەزگاکانی حکوومەت نراوە و ئەوەش بناغەیەکی گرینگە بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و زیادبوونی شەفافییەت و بەرجەستەکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی.

دواتر لەمیانی پرێزنتەیشنێکدا سیستەمی بە دیجیتاڵکردنی فۆڕمی خەمڵاندنی گشتی باجی زەوی و خانووبەرە ڕاگەیەنرا کە لەلایەن ستافی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکوومەتی هەرێمەوە دروست کراوە و بەم نزیکانە دەست بەجێبەجێکردنی دەکرێت.

دکتۆر کەمال تەیب بەڕێوەبەری گشتی باج و خانووبەرەی میری ڕایگەیاند كه‌ سەدان هەزار خاوەن موڵک و کرێچی لە سیستەمەکە سوودمەند دەبن و داتای دروست بەردەست دەخات و چەندین کێشە لەنێوان خاوەن موڵک و کرێچی ناهێڵێت و کارئاسانی تەواو بۆ ڕایکردنی مامەڵەی هاوولاتییان لە فەرمانگەکانی باج و خانووبەرە دەکات لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.