سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌سێداره‌دانی هه‌رسێ تاوانباری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ساڵی 2016ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدای پایته‌خت ڕاگه‌یاند.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێشوازی له ماڵباتی قوربانییانی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی ساڵی 2016ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی شاری به‌غدا كرد كه به‌هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون.
بڵاویشی كرده‌وه: له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا محه‌مه‌د شیاع سوودانی هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی هه‌رسێ تۆمهتبارهكهی به ماڵباتی قوربانییان گه‌یاند كه شه‌وی ڕابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بڕیاره‌كان به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ كران.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه له جێبه‌جێكردنی هه‌ر بڕیارێك كه دادگه به‌رامبه‌ر تاوانباران بیسه‌پێنێ، چاوپۆشی ناكات و جێبه‌جێیان ده‌كات.
له كۆتاییشدا ماڵباتی قوربانییان داواكاری و كێشه و گرفته‌كانیان ئاراسته‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی كرد و ئه‌ویش به‌ڵێنی پێیان دا به‌دواداچوون بۆ داواكارییه‌كانیان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.