Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 12:31

مه‌سرور بارزانی: مه‌تڕان ڕه‌ببان ئه‌لقه‌س مرۆڤێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و داكۆكیكارێكی به‌هێزی كورستان بوو

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی مه‌تڕانی كه‌نیسه‌ی كلدانی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ مه‌تڕان ڕه‌ببان ئه‌لقه‌س مرۆڤێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و داكۆكیكارێكی به‌هێزی كورستان بوو.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کوردستان و مەتڕانی کەنیسەی کلدانی (مەتڕان ڕەببان ئەلقەس)م بیست".

ڕاشیگه‌یاند "خوالێخۆشبوو مەتڕان رەببان ئەلقەس، مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و داکۆکیکارێکی بەهێزی کوردستان و بەتاییەتی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان بوو".

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی غیبتەی پاتریەرکی کەنیسەی کلدانی مار لویس ساکۆ و خوشک و برایانی کلدان و گشت کریستیانەکانی کوردستان و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم".

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا "خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.