سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی مه‌تران ره‌بان ئه‌لقه‌س بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییدا هاتووه، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ئایینیی دیاری كلدانی كوردستان (مەتران رەبان ئەلقەس) مەترانی كەنیسەی (کلدان)ـیم پێ گەیشت.
سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌ێنێت، خوالێخۆشبوو مەتران رەبان ئەلقەس ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبوو لە بڵاوکردنی فەرهەنگی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە كوردستان و پاڵپشتیكردنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان هەبوو. سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکارە بەڕێزەكەیان و خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و جیهان دەكەم خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌شڵێت،لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مەتران رەبان ئەلقەس بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
سه‌رۆك بارزانی: خوالێخۆشبوو مەتران رەبان ئەلقەس ڕۆڵێكی بەرچاوی له پاڵپشتیكردنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان هەبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.