Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 06:14

‎كتێبی "نەخشەڕێگەیەک بەرەو ئاشتی" بڵاوبووەوە

کوردستان TV
100%

‎كتێبی "نەخشەڕێگەیەک بەرەو ئاشتی" كە توێژینەوەی هاوبەشی 12 نووسەری دیاری ناوخۆ و بیانییە لەسەر دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا ناسێنرا.

‎"نەخشەڕێگەیەک بەرەو ئاشتی" كە بە زمانی ئینگلیزییە، پڕۆژەیەكی هاوبەشی نێوان ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان و پۆلێک ئەكادیمیی بەئەزموونە، هاوكات وەڵامدانەوەیەكی هاوبەشی ئەو توێژەرانەیە بۆ نەخشەڕێگە و ڕوانگەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ داهاتووی عێراق و هەرێمی كوردستان.

‎ئەم توێژەرانە، كە لە كۆمەڵگەی ئەكادیمیی دەرەوە خاوەنی پێگەی دیارن، لە كتێبەكەدا پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی خۆیان بۆ ڕوانگەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەقامگیری لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەردەبڕن و بە دروست لە قەڵەمی دەدەن.

‎سەرجەم ئەو نووسەرانە هاوڕای سەرۆكی هەرێمن لەوەدا كە  سەروەریی دەوڵەتی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان بە یەک ئەندازە لەژێر گوشاردان و ئەو مەترسییە هاوبەشە دەتوانێت ببێتە هەوێنی دەرفەت و ڕێككەوتنێكی نیشتمانی كە بەرژەوەندیی هەردوولا بپارێزێت.

‎ نێچیرڤان بارزانی لە ماوەی ڕابردوودا بانگەشەی ڕوانگەیەكی هاوبەشی نیشتمانیی لەنێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە كردووە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی جێگیر كە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە عێراق و كوردستان مسۆگەر بكات.

‎د. ئیقبال دورێ، د. سەعید شەمس، د. دەیڤید فیلیپس، د. پۆڵ بڵەكلێج و د. دەیڤید ڕۆمانۆ و ژمارەیەك نووسەری دیاری دیکە توێژینەوەكانی خۆیان لەو كتێبەدا بڵاو كردووەتەوە.

کوردستان چاپکراوه‌کان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.