Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 10:36

مانشینی ده‌بێته‌ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سعوودییه‌

کوردستان TV
100%

یه‌كێتی تۆپی پێی سعوودییه‌ به‌فه‌رمی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ رۆبێرتۆ مانشینی ڕاهێنه‌ری ناوداری ئیتاڵی ڕاگه‌یاند بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می وڵاته‌كه‌یان بۆ یارییه‌كانی داهاتوو.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان گرێبه‌سته‌كه‌ی مانشینی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سعوودییه‌ تا ساڵی 2027ـه‌ و به‌ مووچه‌ی ساڵانه‌ی 25 ملیۆن یۆڕۆ.

مانشینی له‌ كورته‌ ڤیدیۆیه‌كدا ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌وروپا مێژوویه‌كی گه‌وره‌م نووسییه‌وه‌، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ له‌ سعوودییه‌ش مێژوو بنووسمه‌وه‌.

بڕیاره‌ یه‌كه‌م یاریی مانشینی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ بێت به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا كه‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژی 8ی مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێ.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.