Erbil 15°C یەکشەممە 03 ئازار 04:59

هۆكاری جووله‌پێكردنی ئه‌مشه‌وی هێزه‌كانی سوپای سووریای دیموكرات له‌ دێره‌زوور

کوردستان TV
100%

سوپای سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) هۆكاری جووله‌پێكردنی ئه‌مشه‌وی هێزه‌كانیان له‌ دێره‌زوور ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بووه‌ بۆ ڕاوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م له‌ كاتژمێر 8:00 هێزه‌كانمان به‌ هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئۆپه‌ڕاسیۆنێكیان له‌ دێره‌زوور رۆژهه‌ڵاتی سووریا و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام دا.

ڕاشیگه‌یاند: ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای هاووڵاتییان و دوای بینین و هه‌ستپێكردنی جموجۆڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش و دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ بووه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن تا سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانیان ده‌هێننه‌ دی و مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری هێرش و په‌لاماری چه‌كدارانی داعش به‌ته‌واوی ناهێڵن و سه‌قامگیری و ئاسایش بۆ هاووڵاتییان و ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.