Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 22:45

دژەتیرۆری کوردستان: لە پێنجوێن ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە کرایە ئامانج و 3 چەکدار کوژران

کوردستان TV
100%

لە قەزای پێنجوێن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و 3 چەکداریان کوژران.

بەپێی ڕاگەیەنراوی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر 13:30 خولەکی ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی 08ـی 2023 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک گوندی زەنگیدەر لە ناحیەی گەرمکی سەر بە قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج.

 دژەتیرۆری کوردستان، ئاماژەی بەوەش دا کە بەهۆی بۆردومانەکەوە 3 چەکداری پەکەکە کوژران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.