شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی عێراقی پێشبینی كرد ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه پله‌كانی گه‌رما له ته‌واوی عێراق ڕوو له دابه‌زین بكه‌ن و هه‌روه‌ها له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانیش بارانبارین ده‌ست پێ بكات.
واسیق سه‌لامی شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه ئاوهه‌وای فێنكی سه‌ره‌تایی وه‌رزی پاییز ده‌ست پێ ده‌كات و پله‌كانی گه‌رما له سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق بۆ خوار 40 پله‌ی سیلیزی داده‌به‌زێت.
ڕاشیگه‌یاند: له هه‌رێمی كوردستان پله‌كانی گه‌رما زیاتر دابه‌زن و له‌چه‌ند شوێنێك بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئیتر پله‌كانی گه‌رمای 40ی سیلیزی له عێراق بوونی نامێنێ و بۆ له‌مه‌ودوا له سه‌رجه‌م پارێزگاكان 30 پله‌ی سیلیزی ده‌ست پێ ده‌كات.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌م دابه‌زینه‌ی پله‌كانی گه‌رما ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان و عێراق ناگرێته‌وه، به‌ڵكو سووریا و توركیا و ئێرانیش ده‌گرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.